شارا ئیبراهیم ماڵئاوایی لە بینەران دەکات

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی، بۆ ماوەیەک لە شاشە دووردەکەوێتەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شارا نوسیویەتی" ئەمڕۆ کۆتا بەرنامەی شارابوو، لەم ماوەیەدا لە تەلەفزیۆنی کورد ماکس ١٢٦ بەرنامەم پێشکەش کرد، ئەوەی توانیبێتم لە خزمەت کردن درێخیم نەکرد، هەوڵم دا لەم ماوەیەدا بە یەک چاو خزمەتی هونەرمەندان و هونەری کوردی بکەم، ئەزانم میوانێکی هەفتانەی ماڵەکانتان بووم و قەبوڵتان دەکردم، سوپاستان دەکەم.

هەروەیا نوسیویەتی. "دەزانم لەم ماوەیەدا رەنگە کەسانێک بەهۆی بەرنامەکەمەوە دڵخۆش ببووبن، لەبەرامبەردا خەڵکانێک بریندار بوون، هیچ کات بە مەبەست نەمویستووە خەڵک دڵیان لێم بشکێ، بۆیه لێرەدا داوای لێبووردن لە هەموو ئەوانە دەکەم کە دڵم شکاندبن و عاجز کردبن، داوای خۆشی و کامەرانیتان بۆ دەکەم، ئینشاڵلا لە کاتێکی باشتر و پڕۆگرامێکی باشتر لە خزمەتان دەبمەوە، هەر شاد و سەرفراز بن".
 
شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.

 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

سڵاو ئازیزان ئەمڕۆ کۆتا بەرنامەی شارابوو، لەم ماوەیەدا لە تەلەفزیۆنی کورد ماکس ١٢٦ بەرنامەم پێشکەش کرد، ئەوەی توانیبێتم لە خزمەت کردن درێخیم نەکرد، هەوڵم دا لەم ماوەیەدا بە یەک چاو خزمەتی هونەرمەندان و هونەری کوردی بکەم، ئەزانم میوانێکی هەفتانەی ماڵەکانتان بووم و قەبوڵتان دەکردم، سوپاستان دەکەم. دەزانم لەم ماوەیەدا رەنگە کەسانێک بەهۆی بەرنامەکەمەوە دڵخۆش ببووبن، لەبەرامبەردا خەڵکانێک بریندار بوون، هیچ کات بە مەبەست نەمویستووە خەڵک دڵیان لێم بشکێ، بۆیه لێرەدا داوای لێبووردن لە هەموو ئەوانە دەکەم کە دڵم شکاندبن و عاجز کردبن، داوای خۆشی و کامەرانیتان بۆ دەکەم، ئینشاڵلا لە کاتێکی باشتر و پڕۆگرامێکی باشتر لە خزمەتان دەبمەوە، هەر شاد و سەرفراز بن.

A post shared by SHARA (@shara_ibraheem) on



PM:10:39:11/04/2019