هاوڵاتیانی دوکان ئاگادار دەکرێنە لەبەردانەوەی ئاوی دوکان

ئیدارەی قەزای دوکان و سەرۆکایەتی شارەوانی دوکان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ هەینی ئاوێکی زیاتر بەردەدەنەوە.

لە ئاگاداری نامەیەکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە " وەک ئیدارەی قەزای دوکان وسەرۆکایەتی شارەوانی دوکان ئاگاداری هاوڵاتیان وگەشتیاران دەكەین ڕۆژی ھەینی بەرواری ١٢/ ٤ / ۲۰۱۹ كاتژمێر (( ٨ )) بەیانی بەنداوی دوكان ئاوێكی زیاتر لەئەمڕۆ بەردەداتەوە دەگاتە (( ١٠٠٠ )) ھەزار مەتر سێجا لە چركەیكدا".

ئیدارەی قەزاکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە بەو هۆیەوە ئاستی ئاوی زێی دوكان بەبەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر بەرزەبێتەوە ، وە لەهەمان كاتدا هەموو فەرمانگە پەیوەندی دارەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەماهەنگی تەواو كراوە و ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتیان و هەر حاڵەتێكی نەخوازراو".

ئیدارەی قەزاەک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت" داواكارین خۆتان بە دوور بگرن لە ڕۆخی زێكە تا پارێزراوو سەلامەت بن ، لە ئێستاشدا بەنداوی دوكانیش هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نیە تەنها بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە".

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا دوو ژمارە تەلەفون بڵاوکراونەتەوە بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی لە رێگای ئەو ژمارانەوە بکەن کە ژمارەکانیش07701585794 سەرۆكی شارەوانی دوكان 07740878060 کارزان مصگفی نوێنەری شارەوانی 07740877437 توانا انور نوێنەری شارەوانی 07701437014 فەرمانگەی بەرگری شارستانی.



AM:10:24:12/04/2019