گۆڕانکاری تەواو بەسەر کەشوهەوای هەرێمدا دێت

دوای نزیکەی ٢٠ رۆژ باران بارینی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و دروستنبوونی لافاو لە چەندان شوێن، کەشناسی بەسەربردنی دوو رۆژی بێ باران رادەگەیەنێت.

کەشناسی هەرێم لە راگەیاندنی بارانی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسان و سبەی شەممە ١٣ ی نیسان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەشی شارەکان ساماڵ و هەور دەبێت، هەرچی باران بارینە لە ناوچە شاخاویە دوورەکان نمە باران دەبارێت.

ئەو راگەیاندنەی کەشناسی لە کاتێکدایە کە لە دوای نەورۆزی ئەمساڵەوە نزیکە ٢٠ رۆژە باران لە ناوچە جیاجایاکان دەبارێت.





AM:11:14:12/04/2019