خانمە هونەرمەندی کورد (ههژان هێرش)لە دواین دەرکەوتنیدا لەگەڵ گروپێکدا به بەناوی (سکێچ) کارێکی نەوازە دەکات.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەژان هێترش چەند وێنەیەکی خۆی و گروپی سکیچ-ی بڵاوکردوەتەوە کە خەریکی چالاکیەکی خێرخوازین بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا و نووسیویەتی: "دڵخۆشم لەئێستادا یەکێکم لە ئەندامانی گروپی سکیچ و بۆ جاری دووەم گروپی سکیچ لەنەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەنجامدانی چەند نمایشێکی تایبەت بۆ ئەو منداڵە چاوگەشانە و خێزانەکانیان".
ئەو خانمە هونەرمەندە، دهشڵێت: "بەخشینی هیوا و خەندە و دیاری بەو گوڵانە، قوربانتان بم چ هەستێکە کاتێک دەیانبینیت پێدەکەنن و داوات لێدەکەن بەردەوام بیت و نمایش دووبارەبکەیتەوە".
هەژان هێرش کە لە رێگەی چەند بەرهەمێکی هونەرییەوە ناوبانگی دەرکردووە و زۆرترین دەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی ئەنجامدانی کاری خێرخوازی و شانۆگەرییە لەگەڵ رێكخراو گروپەکاندا.
هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بووە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و سێ ساڵ لەمەوبەر لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە.