هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە مەستی دەرکەوتبوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لەو ڕوونکردنەوەیەدا شیروان عەبدوڵا ڕایگەیاند من لە وڵاتی ئەڵمانیام و لە هامبۆرگم و لە دووکانێک دوو بیرەم خواردەوە و تاوانێکی زۆر گەورەم نەکردووە و من هیچ تاوانێکم نەکردووە، نە دزیم کردووە، من کێشەیەکم هەیە کە ناتوانم بیرە بخۆمەوە پێی تێکدەچم، دوو بیرەم خواردەوە و پێی تێکچووم.
وتیشی ئەو کەسەی کە گرتەکەی گرتووە نێردراوە و لێی خۆشنابم و پۆلیسم ئاگادار کردووە و من هیچ تاوانێکم نەکردووە، ئەوە ژیانی تایبەتی خۆمە.
دەشڵێت جەستەی ئەو توانای بەرگە گرتنی مەی ناکات و سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە بەرگریان لێکردووە.، داواش لە هەودارانی دەکات لێی ببورن.
شیروان عەبدوڵا لەدایكبووی ساڵی 1975 ە لە گەڕەكی كانێسكان لە شاری سلێمانی و ساڵی 1992 دەستی كردوە بە گۆرانی وتن و بە مامۆستای مەقام ناسراوە و لە گەعدە و ئاهەنگەكاندا گۆرانی دڵێت و خاوەنی هەوادارێكی زۆرە .