ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌یینی 12ی نیسان كه‌ریم حه‌مه‌ده‌مین كاریكاتێرستی كورد لە قەزای چۆمان لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كه‌لتوری قه‌زای چۆمان پێشەوا لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو هونەرمەندە کە وەک كاریكاتێریستێک ناسرابوو به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جێده‌ستی به‌سه‌ر بواری هونه‌ری كاریكاتێریستی و وێنه‌كێشانه‌وه دیاربووه و له‌و ڕوه‌وه خزمه‌تێكی زۆری كوردستان به‌گشتی و قه‌زای چۆمانی كردووه و به وێنه و كاریكاتێره‌كانی سه‌رنجی هه‌موانی بۆلای خۆی ڕاده‌كێشا".
كه‌ریم مێرگه‌یی دانیشتوی قه‌زای چۆمان بووه و له‌ته‌مه‌نێكی زوه‌وه ده‌ستی به هونه‌ری كاریكاتێر كردووه و ده‌یان پیشانگای كردووەته‌وه.