بۆچی تائێستا دژە خۆر بەباشترین هاوڕێت دادەنرێت


کرێمی دژە خۆر هەمیشە یەکێکە لەو کرێمانەی پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن کە هەمیشە بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی پێست بێ زیان بێت لەتیشکی زیانبەخشی خۆر، هەربۆیە بەکارهێنانی دژە خۆر بەباشترین هاوڕێ دادەنرێت بەڵام گەر بێتوو  کوالێتێکی باشی هەبێت..
 لێرەدا گڕنگی بەکارهێنانەکەی دەخەین ڕوو...

ـ بەسودە بۆ تەندروستی پێست لەبەر ئەوەی ڕێگری دەکات لەتیشکەکانی UVA، UVB کەهەریەک لەم دوو تیشکەش هۆکارن بۆ لەناوبردنی پێست.

ـ دەتپارێزێت لەتوشبوون بەشێرپەنجەی پێست:  ئەو کەسانەی تیشکی بەهێزی خۆر بەر پێستیان دەکەوێت ئەگەری توشبوونیان بەشێرپەنجەی پێست زۆرە بەڵام گەر دژەخۆر بەکار بهێنن ئەوا بێ زیان دەبن .

ـ  بەباشترین کرێمی دژە پیری دادەنرێت: بەکارهێنانی دژە خۆر ڕێگری دەکات لەدرووست بوونی خاڵی ڕەشی پێست، و چرچ بوونی لەبەر ئەوەی ناهێڵێت کۆلاجینی پێست لەناو بچێت.

ـ سەرچاوە: webmd

ئا: هە ـف



PM:11:00:12/04/2019