گرێبەستی ئەم فەرمانبەرانە نوێ دەکرێنەوە


سەرۆكایەتی شارەوانیی دوکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی گرێبەستی فەرمانبەر و شۆفێرەكانی نوێ‌ دەكاتەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان لەئاگادارینامەیەكدا فەرمانبەرانی گرێبەست ئاگادار دەكاتەوە كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەردانیان بكەن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان.

سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان فەرمانبەرانی گرێبەست ئاگاداردەكاتەوە كە بۆ مامەڵەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان پێویستە، وێنەی ڕەسەنی پێناسی باری شارستانی  و سێ وێنەی كۆپی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامەكەیان پێبێت، هەروەها بۆ شۆفێری گرێبەستیش پێویستە مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن و دوو وێنە و كۆپی ڕەنگاوڕەنگی مۆڵەتەكەی پێبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارێکی حکومەتی هەرێم هەیە، کە فەرمانبەری گرێبەست بکرێت بە هەمیشەیی.

 



PM:11:21:12/04/2019