سودان .. سەرۆکی ئەنجوومەن دەستی لەکارکێشایەوەو کەسێکی سەربازی تر دانرا

سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی سودان دەستی لەکارکێشایەوە و فەرماندەیەکی دیکەی سەربازیی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەریی دەستنیشانکرا.
.عەوەز بن عەوف سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی سودان کە لە دوای "کودەتا” سەربازییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بووە کەسی یەکەمی سودان، دەستی لەکارکێشایەوە و عەبدول فەتاح بورهان-ی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەریی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرد.

.

عەوەز بن عەوف، جێگری یەکەمی عومەر حەسەن بەشیر، سەرۆکى سودان بوو، دوای ئەوەى سوپا کودەتای بەسەر بەشیردا کرد، بووە سەرۆکی ئەنجومەنى سەربازیی کاتیی سودان بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

.
خۆپیشاندەرانی سودان کە کۆمەڵەى پیشەوەران بەڕێوەی دەبات، عەوەز بن عەوف بە سەرۆکى ئەنجومەنەکە ڕەتدەکەنەوە بەوپێیەى "بەشێکە لە ڕژێمی پێشوو و بەشدارە لە خراپ بەڕێوەبردنی سیاسەت و کارگێڕی وڵاتدا”، هەر ئەوەش بووە هۆی دواخستنى ڕاگەیاندنی ڕاگەیەنراوی سوپای لەبارەى لەسەرکارلابردنی بەشیر.


ڕۆژی 23ی شوباتی 2019، عەوەز بن عەوف سەرباری پۆستی وەزیرى بەرگریی، لەلایەن عومەر حەسەن بەشیرەوە بە جێگری یەکەمی سەرۆک هەڵبژێردرا، ئەوەش یەکەمجار بوو لە مێژووی سیاسی بەشیردا ئەو دوو پۆستە بدرێت بە یەک کەس.



PM:11:56:12/04/2019