بڕیارە پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13نیسانی 2019، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆکۆببێنتەوەو خوێندنەوە بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بکات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێت بۆ پرۆژه یاساكانی په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیارییه‌كان و پرۆژه یاسای دادگای فیدراڵی و پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی پیشه‌سازیی جه‌نگی.
هەروەها له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر راپۆرت و پرۆژه یاسای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تایبه‌ت به زانیارییه‌كان و پرۆژه یاسای تایبه‌ت به دانانی نیشانه‌ی مامه‌ڵه‌نه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و سامانی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی سه‌رانی رژێمی پێشوو.