لە خانەقین شەڕ لە نێوان داعش و حەشدی شەعبی رویدا

لە ئەنجامی هێرشێکی چاکدارانی داعش بۆسەر خالێکی چاودێری حەشدی شەعبی، چوار ئەندامی حەشد برینداربوون.

کەناڵی سۆمەریە نیوز لەزاری 
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بڵاویکردەوە، کە شه‌وی رابردوو ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبیاندا لە ناوچەی قوڵای لە خانەقین.

وتیشی، لە ئەنجامی ئەو پەلاماردانەدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی بریندار بوون

سەرچاوەک ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دەستبەجی هێزە ئەمنیەکان کۆنتڕۆڵی باردودۆخەکەیان کردووە و دواتر بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.


AM:09:37:13/04/2019