ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠١٩، سەڵاح قوش، بەرپرسی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودان دەستی لەکارکێشایەوە.
ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە سەڵاح قوش، بەرپرسی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودان دەستی لەکارکێشایەوەو دەستلەکار کێشانەوەکەشی لەلایەن عەبدلفتاح بورهان، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر واژۆ و پەسەند کرا.
بەهۆی فشاری بەردەوامی خۆپیشاندەرانەوە دژی دەسەلاتی سیاسی سودان و داواکاریان بۆ دەسەڵاتێکی مەدەنی ناوبەناو بەرپرسە سەربازییەکانی سودان دەستلەکار دەکێشنەوە.
لە ئەنجامی فشاری خۆپیشاندەرانی سودان عومەر بەشیر سەرۆکی ئەو وڵاتەو هەریەک لە عەوز بن عەوف، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر و جێگرەکەی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگیر لەلایەن وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەوە دورخستنەوەی لەدەسەڵات راگەیەندرا.
لە ماوەی رابردوشدا هەریەک لە نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا داوایانکردبو دەسەڵات رادەستی خەڵکی مەدەنی بکرێت.