ڤیدیۆ:مانچستەریونایتد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا


لە خولی ئینگلتەراو لە گەری ٣٤دا، یانەی مانچستەریونایتد سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێناو توانی ٢-١ لە یانەی ویستهام بباتەوە.
یانەی مانچستەریونایتد هەرچەندە لە یاریگای خۆی یاری دەکرد، بەڵام رووبەڕووی زەحمەتی بووەوەو توانی بە دوو گۆڵی پۆگبا کە هەردوو گۆڵەکە بە لێدانی سزا تۆمارکرا، بردنەوە تۆماربکات.
یانەی مانچستەریونایتد بە ٦٤ خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولەکە دەبینرێت و بە پێی ئەم ریزبەندێش بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان سەرناکەوێت.

لە خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ بە ٨٢ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و یانەی مانچستەرسیتیش بە ٨٠ خاڵ لە ٣٢ یاریدا دووەمی خولەکەیە.





PM:09:57:13/04/2019