هاوتوچۆی دوکان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دوكان لەسە قەرەباڵغی ئێستا دوكان روونکردنەوەیەک بڵاودەكاتەوەو داواكارییەكیش لە شۆفێران دەكات.

ئاراز عبدالرحمن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دوكــان لە روونكردنەوەكەدا رایدەگەیەنێت، "رۆژی هەینی دە هەزار ئۆتۆمبیل روویان لەیەك شەقام كردووە بۆ بینینی بێڵ ماوس و هەڵڕژانی ئاوی دەریاچەی دوكـــان".

لەئێستادا بەهۆی بەرزبونەوەی ئاوی زێی دوكـــان یەكێك لەشەقامەكانی گەشتیاری دوكــان داخراوەو هاوڵاتیانیش زیاتر لە دەدەقە بەپێ رێدەكەن بۆ بینینی هەڵڕژانی ئاوی دەریاچەی دوكــــان لە بێڵ ماوس و سپێڵ وەی. 

ئەو بەرپرسە دەشڵیت" شەقامەكە تەسكەو ئەو هەموو ئۆتۆمبیلە هەڵناگرێت هەرچەندە ئێمە تەواوی ئەفسەرو كارمەندان لە ئەرك دابوین بۆیە دواكارین لە شۆفێران هاوكارمان بن".



PM:10:44:13/04/2019