بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه 15ی نیسانی شاندێکی باڵای نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر پرسی ناوچە جێناکۆکەکان کۆببنەوە.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو ئاشکرای کرد کە تیمی روپێوی سه‌رجه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووشه‌ممه 15ی نیسان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌بێته‌وه.
یاوەر وتیشی "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، تیمه باڵاكه‌ی عێراق كاره‌كانیان له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو، پێشمەرگەش لەو بارەیەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات".
به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێنج لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكهێناوه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌هه‌مانشێوه پێنج لێژنه‌ی لاوه‌كی بۆ ناوچه‌كانی دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ركوك، ناوچه‌كانی مه‌خمور، رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی موسڵ پێكهێناوه. هەروەها، هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه دوو لیژنه‌ی سه‌ره‌كی_یان بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه پێكهێناوە.