جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی ناردنی پارەی چوار مووچەکەی هێزی پێشمەرگەوە زانیاری ئاشکرادەکات و ڕایگەیاند "چوار مووچەکە بەیەکەوە خەرج دەکرێت"
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق ڕاگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی درا کە پارەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگە کە بۆ هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره خه‌رجبكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان پاره‌كه خه‌رج بكه‌ن".
ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بڕی پاره‌كه ئاماده‌یه و خه‌رجكراوه ته‌نیا ماوه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
ئەو لێدوانەی ناوبراو لەکاتێکدایە بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بریاری خەرجکردنی چوار مووچەکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق بچنە بەغدا.