دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە مامۆستایان ڕاگەیەندرا

وادەی دابەشكردنی موچەی بەشێك لە مامۆستایان ڕاگەیەندرا و دەتوانن لە سبەینێوە مووچەكانیان وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر لە ئاگادارییەكدا كەلە ئەكاونتی  خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە "سبەینێ دووشەممە 15ی نیسانی 2019، كاتژمێر نۆ سەردانی دیوان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 12ی 2018". 

ئەمەش لە كاتێكدایە بەردەوام ئەو پارەیەی وەك مووچە دەدرێتە مامۆستایانی وانەبێژ كاتەكەی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە دەگۆڕێت.


PM:05:10:14/04/2019