سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیار وایە سبەینێ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایەك و  ئەنجامدانی خوێندنەوە بۆ سێ پرۆژە یاسای تر. 

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، لەدانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چاوەڕواندەكرێت دەنگ لەسەر  یاسای چاكسازی  ژمارە 9ی ساڵی  2012 بدرێت كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پارە و سامانەكانی عیراق . 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەك پێشبینیشدەكرێت هەر لەو دانیشتنەدا دەنگ لەسەر یاسای چاكسازی ژمارە 21ی ساڵی 1997 بدرێت كە تایبەتە بە یاسای كۆمپانیاكان. 

بەگوێرەی بەیاننامەكەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لەدانیشتنەكەی سبەینێی نوێنەران  خوێندنەوەی یەكەم  بۆ  پرۆژە یاساكانی وەزارەتی پەیوەندییەكان و تەكنۆلۆژیا و زانیاری و پرۆژە یاسای چاكسازی یەكەمی  یاسای  ژمارە 20ی ساڵی 2016ی وەزارەتی ناوخۆ و  پرۆژە یاسای بەئەندامبوونی كۆماری عیراقی فیدڕاڵ لە رێكەوتنی تایبەت بە پێودانگە جیهانییەكان بۆ بیمەی كۆمەڵایەتی ژمارە 102ی ساڵی 1952 بكرێت، لەگەڵ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای هاتوچۆ.


PM:07:19:14/04/2019