کەشناسی لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم، هۆشداری لەسەر هاتنی شەپۆلێکی باران بارین دەدات کە لە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لە دهۆکەوە دەستپێدەکات.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستەوە شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا ناوچەکانی دهۆک لەرۆژی سێ شەممەدا دەگرێتەوەو، دواتر لە رۆژی چوار شەممەدا هەموو هەرێم دەگرێەوە، بەلآم شەوەکە شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
  



AM:11:25:15/04/2019