سلێمانی.. بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆت دەستیپێکرد


بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، ئەمرۆ ١٥ ی نیسان فەرمانبەرانی کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.

ئەم مانگە بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو کەوتنە دواوەی پێدانی مووچەکەیان فەرمانبەرانی کۆلیژی زانستی دەستیکرد بەبایکۆتکردن،

وەزارەتی دارایی تا ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵای لە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ئاگادار نەکردۆتەوە، مانگانی پێشوو یەکێک بووە لەو وەزارەتانەی کە پێشتر لە لیستی مووچەدابوون و مووچەکانیان وەرگرتووە.



AM:11:43:15/04/2019