سپی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بلآودەکاتەوە

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەپێی رێیکەوتنەکەی لەگەڵ پارتی کۆمەڵێک پۆستی بەردەکەوێت، لە نێوایاندا وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەیەک کادیری ئەو حیزبە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، تەحسین نامق و پۆلآ خانەقا کادیرانی پێشکەوتووی ئەو حیزبە خۆیان کاندیکردووە بۆ ئەو پۆستە.

کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستە حکومییەکان لەلایەن سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە دوا بڕیاری لەسەر دەدرێت.




PM:12:14:15/04/2019