وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی..
لەراگەیاندراوێكدا سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سوور ئاشكرایكردووە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك وبرایانی كوردی ئێزیدی دەكەین ، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی وتەبایی گەلەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .