سلێمانی...پێشانگای کتێب دەکرێتەوە

بەبۆنەی چالاکیەکانی خولی 22 فێستیڤاڵی گەلاوێژ و ڕۆژی جیهانی کتێبەوە بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ بە هاوکاری کتێبخانەی گشتی سلێمانی پێشانگای فراوان بۆ کتێبی (کوردی، عەرەبی، فارسی) سازدەکات.

پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی "ڕەخنەی ئازاد دەستەبەری کرانەوەیە" کاتژمێر 9ی بەیانی تا 6ی ئێوارە، ڕۆژانی 18 تا 25ی ئەم مانگە بە بەشداری 28 دەزگا و ناوەند بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.



ئه‌م بابه‌ته ‌2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:46:15/04/2019