هێلی لەڤ بە چەکەوە لە ناو سەیارەیەکی گرانبەها دەرکەوت

هێلی لەڤ ساماکار و مۆدە و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە ناو جێبێکی رەشی گرانبەهادا بە دەمانچەیەکەوە دەرکەوت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هێلی لەڤ، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە لەناو ئۆتۆمبێلێکی رەشدایەوە دەمانچەیەک بەدەستیەوەیەتیو لەسەر وێنەکە بە زمانی ئینگلیزی نویسیویەتی" boy bye".

لە 18ی دیسێمبەری 2018شدا، نوێترین کلیپی لەگەڵ راپەڕی جیهانی ئاردیان بوجوپی بڵاوکردەوە، کە لە دوبەی کاری وێنەگرتنی بۆکرابوو.
  
لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، وگێنەیەک لەگەڵ خوشکە بچوکەکەی بڵاودەکاتەوە کە لە ئارایشتگاکەی کاردەکات.
 
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




PM:09:14:15/04/2019