پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەماوەى دوو هەفتەی رابردوودا ٢٩ تۆمەتبار لە شاری سلێمانی دەستگیرکراون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ، لەماوەی ١٤ رۆژی رابردوودا ٢٩ تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە یەکێکیان گەنجێک بووە زیاتر له دوو هەزارو ٧٨٤ وێنه‌ی ئافره‌ت له‌مۆبایله‌كه‌یدا بووه.
وتیشی، ئەو گەنجە وێنه‌كانی ده‌ستكاریكردووه و ناردویه‌تییه‌وه بۆ هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه و داوای پاره‌ی لێ كردوون تا وێنه‌كانیان بڵاونه‌كاته‌وه.
بەپێى ئامارەکانى پۆلیسى سلێمانى کە بڵاویکردووەتەوە، هەر لەو ماوەیەداشدا ٣٢ كێشه‌ی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوه.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەى بەوەکردووە، خەڵک هەیە فەرمانى دەستگیرکردنى هەیە، بەڵام دەستگیرنەکراوە، چونکە گرتنى تۆمەتبارەکان کاتى دەوێت.