وادەی ناردنی پارەکەی بەغدا ئاشكرا دەکرێت

بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پارەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی موچەی خێراتر بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، کە لەسەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەستیکەوتووە، لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەی مووچە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم و دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێدایە بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە مووچە بە خێرایی دابەش بکات و تاوەکو ئێستا مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵای دابەشنەکراوە،  تەنیا موچەی ئەو وەزارەتانە دابەشكراوە کە پارەیەکی کەمیان بۆ دابەشکردنی مووچە دەوێت.


PM:10:24:15/04/2019