ژن و منداڵی فەرماندەیەكی باڵای سەربازی كوژران

چەند چەكدارێكی نەناسراو هاوسەر و كوڕێكی فەرماندەیەكی باڵای سەربازیان كوشت.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە چەند چەكدارێك چوونەتە سەر ماڵی فەرماندەیەكی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە  بە پلەی عەمید و زێڕ و گەوهەری ماڵەكەیان دزیوە.

ئاملژە بۆ ئەوەش كراوە دوای دزینی زێڕ و سامانەكەی، چەكدارەكان هاوسەر و كوڕێكی ئەو عەمیدەیان كوشتووە و هەڵاتوون.



PM:01:17:16/04/2019