جێفری: ناوچەی تایبەت بەبێ یەپەگە دروستدەكەین

جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند "ئەمەریكا لەگەڵ توركیا كار بۆ ئەوە دەكەن، ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سووریا رابگەیەنن كە پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە"ی تێدا نەبێت".

جێفری لە وتارێكدا ڕایگەیاند پێویستە ئێرانییەكان سووریا جێبهێڵن و بگەڕینەوە ماڵەكانی خۆیان، ئەمەریكاش لەگەڵ توركیا گەیشتووەتە تێگەیشتنی هاوبەش بەرامبەر پەیەدە و دەڵێت "هاوبەشیی جیۆستراتیژی گرنگە و هێشتا لەنێوان واشنتن و ئەنقەرە بەردەوامە و تەئكیدیشی كردووەتەوە پێویستە لەپێناو پرۆسەی سیاسی سووریا زۆر كار بكرێت".

جێفری هەروەها وتوویەتی "پێویستە رژێمی سووریا دەستبەرداری چەكی كیمیایی و ئەتۆمی ببێت و ئەو وڵاتەش نەبێتە حەشارگەیەك بۆ تیرۆریستان".

جێفری دەڵێت "توركیا ئەندامی وڵاتانی دەستبەركاری رێككەوتنی ئەستانایە و دەنگی ئەو ئۆپۆزیسیۆنانەی سووریایە كە گوزارشت لە نیوەی سوورییەكان دەكەن، ئەوەش بەلای ئەمەریكاوە گرنگە و لەگەڵ ئامانجەكانمان بۆ پرۆسەی سیاسی یەكدەگریتەوە".



PM:02:55:16/04/2019