سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕێوڕەسمی 31 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ناڕازیە لە ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه، بۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له‌گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه‌و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق زیاد كرا، دواتر ئه‌م كاره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و رێكخه‌رانی مه‌راسیم بووه جێی ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و رێكخه‌رانی یاده‌كه‌یان ناچاركرد وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بخرێته پرۆتۆكۆلی مه‌ڕاسیمه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌رای داخلكردنه‌وه‌ی، وتاری په‌رله‌مانی كوردستان خرایه دواین وتاری مه‌ڕاسیمه‌كه، ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به‌بێ رێزی به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، له‌دوو رۆژی ڕابردوو چاوه‌ڕوان بووین ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانكرد.