سپی کاندیدی گۆڕان بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم ئاشکرا دەکات

بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆران، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دەدرێت بە گۆڕان، بەربژێری بەهێزی گۆڕان بۆ ئەو پۆستە مستەفای سەیدقادرە.

هەرچەندە ئێستا گرفت لە نێوان پارتی و گۆڕان و یەکێتی لەسەر بوونی چەند جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم دروستبووە، بەلآم تا ئێستا بەربژێری بەهێزی گۆڕان تەنها مستەفای سەید قادرە.

مستەفا سەید قادر ،ناوی تەواو: مستەفا قادر مستەفایە لەدایکبووی: ١٩٥٨ ی قەڵادزێیە، پەیمانگەی کشتوکاڵی ھونەریی ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە. لە ١٩٧٨ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە. لە ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە.

لە ١٩٩٠ تاوەکو ١٩٩١ زیندانی سیاسی بووە، و لە ١٩٩٥ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ھەروەھا چەندین بەرپرسیاریەتیی جیای لە ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی ھەبووە. ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٢٠٠١ دوای کۆنگرەی دووەم بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا جێگری فەرماندەی گشتیی پێشمەرگەی یەکێتی بووە. 

لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە. دوای دامەزرانی بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە ڕێکخەری ژووری کارگێڕی و داراییی بزووتنەوەکە.دوا پۆستی وەزیری پێشمەرگە بووە لە کابینەی ئێستا حکومەتی هەرێم تا ساڵی ٢٠١٥ بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ هاوڕێکانی لە بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و پەرلەمان دەکران.



PM:08:33:16/04/2019