جوتیارانی هەرێم رەخنە لە سەرۆک کۆمار دەگرن

٨٠ جوتیاری هەرێمی کوردستان دوو رۆژە لەبەغدان و لە پاشنیوەڕۆی ئەمرۆوە هەوڵی بینینی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان ددەدەن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیووە بینینن.

ئەو جوتیارانەی لەبەغدان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نیگەرانن کە ڕێگەیان ناداون کیشەکانی خۆیانیان بۆ باس بکەن.

یەکێک لە جوتیارەکان ئاماژەی بەوەشکرد ، "سکرتێری سەرۆک کۆمار پێی وتوون ئەوان بەشێوەی پڕۆتۆکۆلی نەهاتوون، بەڵام ئێمە لە کاتژمێر دووی دوا نیوەڕۆوە ئەوانمان ئاگادار کردووەتەوە، تا ئەم کاتە هیچ کەسێک نەهاتووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە کە بوەستین یان بڕۆینەوە".

یەکێکی دیکە لەو جوتیارانە ڕایگەیاند، ئەوان پینج کەسیان بە نوێنەرایەتی هەموو جوتیارەکان چوونەتە ژورەوە  لەگەڵ سکرتێرەکانی کاک بەرهەم کۆبوونەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ٢٠ سکرتێری هەیە کەسیان ئاگایان لە کەسیان نییە و ئاگایان لە کێشە و گرفتەکانی جوتیاران نییە.

کێشەی پارەنەدانی حکومەتی بەغدا بە جوتیارانی هەرێم کێشەیەکی کۆنەو لە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٩دا بڕیاردراوە ئەو پارەیە خەرجبکرێت، بەڵام تا ئێستا خەرجنەکراوە.



PM:11:24:16/04/2019