لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتدا، یانەی بەرشەلۆنە توانی ٣-٠ لەیانەی مانچستەریونایتد بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
بەرشەلۆنە لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی یاریەکەی ئەنجامداو توانی بە سێ گۆڵی هەریەکە لە میسی دوو گۆڵ و گۆڵێکی کۆتینیۆ یاریەکە بباتەوە.
بەم بردنەوەیە بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن بەرشەلۆنە ٤-٠ بردنەوەی تۆمارکردو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لەم قۆناغەدا بەرشەلۆنە رووبەڕووی یاری پۆرتۆ و لیڤەرپوڵ دەبێتەوە کە سبەی ئەنجام دەدرێت.