عادل عەبدولمەهدی سەردانی سعودیە دەکات

 سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد، ئەمرۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بازرگانی سەردانی سعودیە دەکات.

عادل عەبدولمەهەدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  لەمیانی وتاری هەفتانەیدا هەفتانەیدا، سەردانەکەی بۆ سعودیە بە گۆرانکارییەکی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز وەسف کرد و وتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعودیە لە ئاستێکی زۆر باشدایە و لەسەردانەکیدا چەندین دۆسیەی هاوبەش و لێکتێگەشتن ئیمزا دەکەن.

سەرۆوەزیران باسی لەوەشکرد، کە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە باسی پەرەپێدانی رێگاکانی هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵات دەکەن،  بە تایبەت مەرزی عەرعەر کە ساڵانە جگە لە ئاڵوگۆری بازرگانی هاوبەش لەو دەروازە سنوریە، هەزاران هاوڵاتیش بەمەبەستی حەج و عەمرە ئەو دەروازەیە بەکاردێنن.

وا بڕیارە لەسەردانەکیدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق چاوی بە سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودیە و محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری سعودیە بکەوێت، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانی یاوەری عەبدولمەهدی دەکەن.


AM:09:36:17/04/2019