له وڵاتی كۆنگۆ له ئه‌فریقا بهلهمهمێك به 150 سه‌رنشینه‌وه نوقم و تا ئێستا تەنها 33 كه‌س ڕزگار كراون و ئەوانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
سەرجاوەکانی هەواڵ بڵاویکانکردەوە، به‌له‌مێك له وڵاتی كۆنگۆ له ئه‌فریقا كه نزیكه‌ى 150 سه‌رنشینى هەڵگرتبوو، له ده‌ریاچه‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتى كۆنگۆ نقوم بوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو 33 كه‌س لە سەرنشینانی بەلەمەکە رزگاركراون و، ته‌رمى کەسیش دزۆراوەتەوە، بەڵام تائێستا چاره‌نووسى سه‌رنشینه‌كانى دیكه‌ی بەلەمەکە نادیاره.
دوای روداوەکە كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى كۆنگۆ، لێكۆڵینه‌وەی ده‌ستیپێكردووه بۆ زانینى هۆكارى رووداوه‌كه و سزادانى لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م.