بەپێی بورجەکان لەدایکبوانی ئەم مانگە زۆر رۆمانسین

بورجەکان زۆر  تایبەتمەندى ژیانى کەسەکان دەناسێنێت لەڕووى خوو ڕەوشت و تێڕوانینیان بۆ دەوروبەریان، بێگومان کەسایەتى تاکەکانیش کاریگەرى لەسەر ژیانى سێکسییان هەیە،مانگى لەدایکبوونیش دەکرێت زۆرێک لەو شتانە ئاشکرا بکات.

بەپێی فەلەکسانسەکان ؛ەدایکوابنی مانگەکان بەپێی بورجەکان ئاستی سێکسی و رۆمانسیەتیان جیاوازە:

کانوونى دووەم: ئەو کەسانەى لەو مانگەدا لەدایکبوون حەزیان بە سەرکێشییە و دەیانەوێت ئەو کەسانەى خۆشیان دەوێت بە هەرشێوەیەک بێت بە دەستى بهێنن.

شوبات: ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون ژیانى سێکسییان پڕە لە سەرکێشى، ئەو کەسانە حەزیان بە ئاشکراکردنى شتى نوێ هەیە و ئەو شتەى دەیانەوێت بێ دودڵى داواى دەکەن و کەسانێکى زۆر سۆزدارن و گرنگى بە خۆشەویستەکەیان دەدەن.

ئازار: ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون زیاتر کەسانێکن دەیانەوێت هەمیشە پەیوەندییان بەردەوامبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەیان ئەمەش وا دەکات کاتى زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەیان بەسەر ببەن و سێکسى زیاتر بکەن.

نیسان: ئەو کەسانەى لە مانگى نیساندا لەدایکبوون حەز دەکەن زۆرترین ئەداى سێکسى پێشکەش بە بەرامبەرەکەیان بکەن.

ئایار: ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایک دەبن لە سێکسکردن هیلاک نابن،بە هەرشێوەیەک بێت هەوڵدەدەن پەیوەندى سێکسییان بەردەوامى پێبدەن و گرنگى زۆریش بە ژیانى خۆشەویستەکەیان دەدەن.

حوزەیران: ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون حەز دەکەن ئەزمونى سێکسى جیاواز تاقیبکەنەوە،حەز دەکەن هەر شتێکى نوێ تاقیبکەنەوە،ئەم کەسانە زۆر کراوەن لە پەیوەندى سێکسیدا.

تەموز: ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون پێیان وایە سێکس تەنها بە ماناى ئەنجامدانى کردارەکە نییە،بەڵکو سێکس گرنگیپێدانى زۆر و لایەنى سۆزداریش دەگرێتەوە.

ئاب: ئەو کەسانەى لەم مانگەدا لەدایکبوون زۆر پەیوەست نین بە سێکسەوە و لە ژیانێکى سۆزدارى ئاڵۆزدا دەژین.

ئەیلول : لەدایکبوانى ئەم مانگە زۆر ڕۆمانسیین،ئەم کەسانە حەز بە ئەنجامدانى سێکس لەگەڵ بەرامبەرەکەیان ناکەن تا هەستى سۆزدارییان بۆى نەجوڵێت.

تشرینى یەکەم: ئەم کەسانە نایانەوێت لە هیچ شتێکدا پەلە بکەن ،باش دەزانن چ کاتێک خۆشەویستەکەیان ئامادەیە بۆ سێکس.

تشرینى دووەم: لەدایکبووانى ئەم مانگە لەژیانێکى سێکسى گەرمدا دەژین و حەزی زۆریان لە سەرکێشییە.

کانونى یەکەم:  لەدایکبوانى ئەم مانگە دەیانەوێت شتى نوێ تاقیبکەنەوە  و ژیانێکى تایبەتى سێکسییان هەیە.


AM:11:07:17/04/2019