گۆڕان لەسەر کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستە وەزارییەکان روونکردنەوە دەدات

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرای دەکات ئەو لیست و ناوانەی وەک کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان بڵاودەکرێنەوە رای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان نییە.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونکردنەوەیەکدا ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ ماوەیەکە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەو ناوانە کاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەکان، بەڵام هەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە رابردودا، رای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان نییە.


دەقی رونکردنەوەکە:

 رونکردنەوەیەک لە خانەی راپەڕاندنەوە
ماوەیەکە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەم ناوانە کاندیدی گۆڕانن بۆ پۆستە وەزاریەکان.
خانەی راپەڕاندن رایدەگەیەنێ؛ هەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبوەتەوە لە رابردودا، رای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان نیە.



PM:02:05:17/04/2019