وەزیرێکی حکومەتی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە

ئەمڕۆ 17ی نیسانی 2019 پەرلەمانتارێک رایگەیاند کە عەلا عەلوان، وەزیری تەندروستی عێراق دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

فایەق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند کە عەلا عەلوان، وەزیری تەندروستی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

وتیشی "هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکە بۆ بوونی نەخۆشخانەی وەهمی دەگەڕێتەوە کە بەهاکەی 400 ملیۆن دۆلارە".

ئەوەشی وت "ئەو نەخۆشخانە وەهمیانەی کە لەسەر حکومەت 400 ملیۆن دۆلار کەوتووە، دەبوو لە ناوچەکانی (زەعفەرانییە، تاجی و فەزیلیە) دروستبکرانایە".


PM:05:15:17/04/2019