کاندیدی سەرکەوتووی جەهەپە پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵی وەرگرت

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو نامەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک شارەوانی ئەستەنبوڵ لە دەزگای هەڵبژاردنی شارەکە وەرگرت و بە فەرمی بووە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە.

دوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی هەندێک لە ناوچەکانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتی گەلی کۆماری "جەهەپە" سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە دادگای ئەستەنبوڵ نامەی دەستبەکاربوونەکەی وەرگرت کە لەلایەن دەزگای هەڵبژاردنی شارەکەوە ئامادەکرابوو.

ئیمامئوغڵو کە لەگەڵ دیلەک ئیمامئۆغڵوی هاوسەریدا هاتبوون بۆ وەرگرتنی نامەی دەستبەکاربوونەکەی، لەبەردەم دادگای ئەستەنبوڵدا لەلایەن لایەنگرانی پارتەکەیەوە پێشوازی لێکراوە.

بەپێی دوایین ئەنجامەکان ئەکرەم ئیمامئۆغڵو چوار ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ٧٦٥ دەنگ و بینالی یڵدرم کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە" چوار ملیۆن و ١٥٦ هەزار و ٣٦ دەنگی بەدەستهێناوە.



PM:07:21:17/04/2019