وەزیری دارایی رایدەگەیەنێت، تاوەكو 24ی مانگ موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت.
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیاكانی پارتی راگەیاندووە،" تاوەكو 24ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت" و دەشڵێت " هیچ گرفتێك لەبەردەم موچەدا نییە".
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەشڵێت "بڕیارە سبەینێ پارەكەی بەغدا بگاتە هەرێمی كوردستان و هیچ گرفتێك لەبەردەم موچەدا نییە".
ئەوە لە کاتێدایە کە حکومەتی بەغدا تا ئێستا پشکی ٥٢٢ ملیار دیناری سێ مانگی ناردووە بۆ هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم تەنها یەک مووچەی بێ پاشەکەوتی بە مووچەخۆران داوە.