د. فواد حسێن لەسەر مووچە هاتە دەنگ

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ ١٧ ی نیسان مووچەی مانگی 4ـی فەرمانبەرانمان رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد".

د. فوئاد حوسێن وەزیری دارایی حکومەتی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیای رووداو وتی "هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەدا نییە و، لەم رۆژانەدا مووچەی پێشمەرگەش رەوانە دەکەین".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێک پێدانی مووجەی مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوت.



PM:10:20:17/04/2019