قەلێك دەبێت بە مانشێتی میدیا ئەمریكیەكان

لە ئەمریكا قەلێكی كێوی دەبێتە مانشێتی میدیا ئەمریكیەكان و ڕووداوێكی جیاواز دەخوڵقێنێت.

ئێوارەی دوێنێ 17ی نیسانی 2019 لەسەر ڕێگای خێرا- I - ٩٤، لەنزیك شاری بارنسڤێڵ لەویلایەتی مینیسۆتا، قەلێكی كێوی بەئاسمانە لەكاتی فڕیندا، خۆی ئەكێشێت بە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جی ئێم سی و لە شوێنی دانیشتنەكانی دواوە دەگیرسێتەوە.

پۆلیسی شاری بارنسڤێڵ بە میدیاكانی ویلایەتەكەی ڕاگەیاندووە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە سەلامەتە، وێرای ئەوەی كەمێك بەھۆی پریشكی شوشەی پێشەوە بریندار بووە. وتیشی "شوفێرەكان دەبێت لەم وەرزی كۆچی باڵندەیەدا بەئاگابن".

پۆلیسی بارنسفێڵ ئاشكرایكردووە كە قەلە كێوییەكە لە كورسی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە گیرساوەتەوە بە پارچە پارچەبووی.

وەرگێڕانی/ لوقمان غەفوور

سەرچاوە: تەلەفزیۆنی KVRR



AM:09:47:18/04/2019