زانایەكی ئەزهەر: پیاو ناچێتە بەهەشت ئەگەر هاوژینەكەی لێی رازی نەبێت

زانایەكی ئەزهەر لە میسر رایدەگەیەنێت هیچ پیاوێك ناچێتە بەهەشت، ئەگەر هاوژینەكەیان لێیان رازی نەبێت، دەشڵێت: فریشتەكان نەفرەت لەو پیاوانە دەكەن، كە ژنەكانیان لەسەر حەق لێیان تووڕە دەبن.

شێخ محەممەد ئەبوبەكر، یەكێك لە زانایانی ئەزهەر، لە پرۆگرامێكی تەلەڤزیۆنیدا لە وەڵامی پرسیارێكدا رایگەیاند: هیچ پیاوێك ناچێتە بەهەشتەوە، ئەگەر هاوژینەكەی لە ئاكار و رەفتاری رازی نەبێت.

شێخ محەممەد دەشڵێت: فریشتەكان نەفرەت لەو پیاوانە دەكەن، كە ژنەكانیان لەسەر حەق لێیان تووڕە دەبن، بۆیە پێویستە پیاوان ئەوە بزانن، كە هاوژینەكانیان دەرگای چوونە بەهەشتیانن.

ئەوەش كاردانەوەی جۆراجۆری لە كۆمەڵگای عەرەبی و ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا‌و بەشێك لەهاوڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، پشتیوانیان لە رای ئەو مامۆستایە ئاینییە كرد‌و لە بەرامبەریشدا، بەشێك لە هاوڵاتیان و زانایان ئەوەیان خستەڕوو، هیچ فەرمودەو دەقێكی ئاینی نییە قسەكانی ئەو زانایە بسەلمێنن.


PM:06:04:18/04/2019