نازدار جزیری، خانمە گۆرانیبێژی كورد، ڤیدیۆیەکی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوەتەوە کە گوێ لە گۆرانییەکی دەگرێت.
نازدار لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەتەوە، کە تیایدا هاوسەرەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکیدا دەردەکەوێت و گوێ لە خۆرانیەکی نازدار دەگرێت.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، بە بۆنەی هاتنی ساڵی 2019ی زایینی زنجیرەیەك ئاهەنگ و كۆنسێرتی لە ئەورووپا ئەنجام دا، ساڵی ڕابردووش كلیپێكی نوێی بەناوی (بووك و زاوا) بڵاو كردەوە.
نازدار له ساڵی 1987 له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان لهدایکبووه له شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا چووهته ئهڵمانیا و تا ئێستا دوو ئهلبوومی گۆرانی بڵاوکردووهتهوه و له باشوری کوردستانیش ههوادارێکی زۆری ههیه، لەساڵی 2013 هاوسەرگیری لەگەڵ (ڕایبین) كردووە، خاوەنی كچێكن كە تەمەنی دوو ساڵە، لە ئەڵمانیا دەژین.