وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا بە بەخشینی بڕی دوو ملۆن دۆلار بە هەر ژنێکی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش.
نۆفل موسا، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایەیاند "ئێزدییەكان خەڵکی رەسەنی ئەم وڵاتەن و هەزاران ساڵە لە بونیاتنانی شارستانییەتی ئەم وڵاتەدا هاوكار بوون. ئێستاش ئەوان هێمای ئاشتەوایی و خۆشەویستی و پێكەوەژیانن لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی عێراق".
وتیشی "وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بە بڕی دوو ملیۆن دینار هاوكاری ژنانی ئێزدی رزگاربوو دەكات، لەسەرەتاشدا ئەو هاوكارییە 100 ژنی رزگاربوو دەگرێتەوە".
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق باسی لەوەشكرد،" پشتگیری تەواوی داوا یاساییەكانی ئێزدییەكان دەکەن لەڕووی دابینكردنی مافی ئایینی و ژیان".