به‌رێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند هه‌ندێك لایه‌ن به مه‌رامی سیاسی كه‌ناڵ و میدیاكانیان هانده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ترس و تۆقاندن به سلێمانی ببه‌خشن جەختی کردەوە، کە سلێمانی ئارامه.
لیوا حه‌سه‌ن نوری، به‌رێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تائێستا چه‌ندین پیلانی تیرۆرستیان شتكست پێنهێناوه و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت تاوانكاری بكات یان یاسا پێشێل بكات، روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه و ده‌یانده‌نه دادگا، هاوکات هاوڵاتیانیشی دڵنیا كرده‌وه كه ئاسایش لێره و هه‌مووكات له خزمه‌تی پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵكدان.
وتیشی، سلێمانی شارێكی ئارامه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به مه‌رامی سیاسی كه‌ناڵ و میدیاكانیان هانده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی ترس و تۆقاندن به سلێمانی ببه‌خشن و به ئه‌نقه‌ست له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی خۆیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیاریی هه‌ڵه بڵاوده‌كه‌نه‌وه و زانیارییه‌كان ئاوه‌ژو ده‌كه‌ن.
لیوا حه‌سه‌ن نوری ئاماژەی بەوەشکرد "له‌پڕ كه‌ناڵێك یان لایه‌نێكی سیاسی ئه‌وه‌ی كه روده‌دات به سیناریۆ ناوی ده‌بات و وتی" بۆچی سیناریۆ دروست بكه‌ین، چۆن دەتوانین روداوێک روی نەدابێت، سیناریۆی لەسەر دروست بکەین، ره‌نگه ده‌یان روداوی دیكه‌ش هه‌بێت نه‌توانین زانیاریی له‌سه‌ر بده‌ین تا كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی له‌سه‌ر دروست نه‌بێت."
بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی داواشی له میدیاكان كرد کە "هێمنتربن و رق و كینه‌كانی خۆیان نه‌كه‌نه زانیاری و به‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوی بكه‌نه‌وه، چونكه خه‌ڵك پێویستی به‌وه‌یه له‌ناو ماڵی خۆیدا به ئارامی بژی."