گەشتیاری دوکان هۆشداری دەدات بە گەشتیاران

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەو بەردانەوەی بەنداوەکە هۆشداری دەدات بە گەشتیاران کە لەکۆتایی رۆژی هەینیدا سەردانی ئەو شوێنە گەشتیاریە دەکەن.

ڕێژین ڕەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەین، کە ئەمڕۆ ھەین 19/4/2019 بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری دووکان دەکەن، پابەند بن بەسەلامەتییانەوە تا و لە ڕووداوی نەخوازراو دوور بن، چونکە بەرزبونوەوە و بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دووکان، مەترسی لەسەر ھەندێک ناوچەی گەشتیاری دروست کردووە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان دەشڵیت "داوا لە گەشتیاران دەکەین بەھیچ جۆرێک نزیکی کەناری زێی دووکان و نزیکی ناوچە شاخاوییەکان نەبنەوە، بەتایبەتی بۆ بینینی سەرڕێژی بەنداوی دووکان، ھەروەھا پێویستە گەشتیاران بەبێ ھێلەکی سەلامەتی، گەشتی ئاوی ئەنجام نەدەن و بەھیچ شێوەیەکیش ھەوڵی مەلەکردن نەدەن".

 هەرێم لە ساڵی ١٩٩٨ ەوە شەپۆلی بارانبارینی هاوشێوەی ئەمساڵی بەخۆوە نەبینیووە کە بۆتە پڕبوونی زۆرێک لە بەنداوە گەورەو بچووکەکانی هەرێم و بەرزبوونەوەی ئاوی چەم و لق و زێ و رووبارەکان. 



AM:09:16:19/04/2019