راگەیاندنی قائیمقامیەتی دوکان هۆشداری دەدات بە گەشتیاران و هۆشداری دەدات کە بەهۆی بەزربوونەوەی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكانەوە ناچاربوون بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌ڕووی هاوڵاتیاندا داخه‌ن، واته ڕێگای چوونه سه‌یرانگاكه له پرده نوێ یه‌كه‌وه بۆ پرده كۆنه‌كه.
ئەو ئاگاداریە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاریش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هۆشداری بەو هاولآتیانە دا کە ئەمڕۆ هەینی سەردانی دوکان دەکەن.
دەقی ئاگاداریەکە
ئاگادارییه‌ك لهقائمقامێتی قه‌زای دوكانه‌وه بۆ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی قه‌زای دوكان و خاوه‌ن كه‌پرو پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان وئه‌و گه‌شتیاره به‌ڕێزانه‌ی ڕووده‌كه‌نه سنوره‌كه‌مان ..
دوای ئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان به‌ڕێژه‌یه‌ك به‌رزبۆوه و به‌نداوی دوكانیش ناچاربوو بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو (تێریف) بۆ نزیك ١٠٠٠ مه‌تر سێجا له‌چركه‌یه‌كدا به‌رزكاته‌وه به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی زێ یه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك به‌رزبۆوه ناچاربووین بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌ڕووی هاوڵاتیاندا داخه‌ین واته ڕێگای چوونه سه‌یرانگاكه له پرده نوێ یه‌كه‌وه بۆ پرده كۆنه‌كه،
به‌ڵام له‌م كاته‌دا كه مه‌وسیمی گه‌شتیارییه‌و گه‌شتیارێكی زۆر ڕووده‌كه‌نه شارۆچكه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژانی هه‌ینی دا ، ئاسته‌نگیه‌كی زۆر دروست ده‌بێ بۆ هاتووچۆی شۆفێران و هاوڵاتیان بۆیه وه‌كو قائمقامێتی قه‌زای دوكان داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌نداوی دوكان كرد بۆ چه‌ن ڕۆژێك بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو كه‌مكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌ڕووی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگی هاتووچۆ كه‌م بێته‌وه له‌شه‌قامه‌كاندا, ئه‌وانیش دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رو خۆیان داواكه‌یان په‌سه‌ند كردین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگادارتان ده‌كه‌ین له‌سبه‌ینێوه هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌توانن ئه‌و شه‌قامه به‌كاربێن وه‌ك ڕێگه‌ی جێگره‌وه بۆ تێپه‌ڕبوون یا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان و خاوه‌ن كه‌پرو پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانیش بزانن ئه‌م بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی كاتیه‌و هیچ كه‌ره‌سه‌و كه‌ل و په‌لێكی گه‌شتیاری نه‌به‌نه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی ئاو گرتوویه‌تیه‌وه چوونكه دواتر بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێ یه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێنی پێشوو پێش هه‌ر زیادكردنهوهیهكیش هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ئاگادارده‌كرێنه‌وه ،به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایه‌ك .
ڕاگه‌یاندی قائمقامێتی قه‌زای دوكان