ئەستێرەی گۆرانی فارسی، موعینی ئەسفهانی لەگەڵ هاوسەرە شۆخە گەنجەکەی دەردەکەوێت.
موعین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ هاوسەرە گەنجە شۆخەکەی " پانتێئا "دەردەکەوێت و، دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشان و خۆشحاڵی هەوادارانێکی زۆری.
موعین لە بنەماڵەیەکی ئاینی لەساڵی ١٩٥١ لە ئەسفەهان لەدایکبووە، دوو جار هاوسەرگیریی كردووە، جاری یەكەم لەگەڵ خانمێكی ئیسپانی هاوسەرگیریی کردووەو دوای چوار ساڵ پێکەوە ژیان و لە دایكبوونی كچەكەیان "پەریچێهر"، لەیەك جیابوونەتەوە.
هاوسەرگیریی دووەمیشی لەگەڵ خانمێكی ئێرانیدایە بەناوی (پانتێئا) كە لەویش كچێكی هەیە بە ناوی سەتارە.
پانتێئا جگە لەوەی کە خانمێكی شۆخ و شەنگ و گەنجە، بە ئارامی و لەسەر خۆیی و میهرەبانییەكەی ناسراوە بەڕادەیەك كە موعین دەڵێت: هاوڕێكانم و ئەوانەی كە دەمناسن ئیرەییم پێ دەبەن و پێم دەڵێن: "موعینی شانس ئاڵتوونی".