بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە و به‌هۆیەوە رێگه‌ی نێوان مه‌رزی سه‌رزێری و سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ، له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، داخرا.
سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسی راگه‌یاند، ئێستا رێگه‌كه به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه داخراوه دەڵێت "تیمه‌كانی شاره‌وانی و پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كان ده‌ستبه‌كار ده‌بن و له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو، رێگه‌كه ده‌كرێته‌وه".
لەئێستادا شه‌پۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ هه‌رێمی كوردستانی گرتووەتەوە و له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی پارێزگاكان به‌فریش باریوه.