لە روداوی هاتووچۆی ئەمرۆی گوندی بەردەکۆزی سەربە ناحیەی بنگرد پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە دوو ژن و سێ منداڵن.
هاوکات بەهۆی قەرەباڵغی ڕێگای دەربەند و پردی دەربەندەوە بریندارانی ڕوداوەکە بە بەلەم پەڕێندرانەوە و بەڕێدەکرێن بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات خۆشناوحسن، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پولیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین بە "سپی" ڕاگەیاند " ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا دیلۆیت و کامریەکدا ڕوویداوە و پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەس بریندارن".
ئەمیر حەسەن